بافڵ تاڵەبانی: پێویستە کۆتایی بە تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کرد.

لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان جەختیلێکرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا وبافڵ  تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی دۆخەکە هەنگاودەنێین، ئامانجیشمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە کە تێیدا هاوڵاتییان مافەکانیان پارێزراوبێت، ئەمەش خواستی هەموولایەکە و پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بن و مافی هەموولایەک پارێزراوبێت.

کامەران کەریم