خاڵی جەوھەری سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عیراق ئەوەیە دەچێتە ھەولێر و سلێمانی
(0) /
زایەڵە - سەرۆکایەتی کۆماری ئێران رایگەیاند، خاڵی جەوھەری سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عیراق ئەوەیە سەردانی ھەولێر و سلێمانیش دەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان لە ماوەی سێ رۆژی سەردانەکەیدا جگە لە بەغداد سەردانی نەجەف، کەربەلا، بەسرە و ھەولێر و سلێمانیش دەکات.
دەشڵێت، سەردانەکە مێژوییە و خاڵی جەوھەری ئەم سەردانە مێژووییە ئەوەیە یەکەمجارە سەرۆک کۆمارێکی ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ عیراق، سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.
تێبينيێك بنێرە: