پزیشكیان: ئێمە عێراقێكی سەربەخۆمان دەوێت
(0) /
زایەڵە - مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند، "سەردانەکەم بەمەبەستی بەدواداچونە بۆ ڕێککەوتنەکانی پێشو، لەگەڵ ئەنجامدانی ڕێککەوتنە نوێیەکان، هەروەها ڕێککەوتین لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەكی پسپۆڕ لە هەردو وڵات بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ هاوکاریی فراوانتر و بۆ سودوەرگرتن لە دەرفەتی گەورەتر".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان هەردو وڵات چالاک بکەن بۆ ڕاگرتنی تیرۆریستان و ئەوانەی دەیەوێت ئاسایشی ناوچەکە بکەنە ئامانج، هەوەها هەڵوێستە هاوبەشەکانمان سەبارەت بە دەستدرێژیی زایۆنیستەکان ڕون و ئاشکرایە".
مەسعود پزیشكیان باسی لەوەشكرد، "ئێمە عێراقێکی بەهێز، سەقامگیر، ئەمن و سەربەخۆمان دەوێت".
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: