بانکی ڕافیدەین، هەنگاوەکانی توتينی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تەوتین هەژماری من سۆران عومەر


Sep 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: بانکی ڕافیدەین هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ توطينی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێکرد.

لەسەر جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی توطين، بەنوسراوی ژمارە (٨٢٣/د) لە ٦/٨/٢٠٢٤ داوام لە وەزیری دارایی عێراق کرد هەنگاوە کرداریەکانی جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێ بکات بەپێی دواین لیستی موچە ڕاستەوخۆ لیستەکان ئاراستەی بانکەکانی رەشیدو ڕافیدەین و TBI بکات.

لەوەڵامدا وەزیری دارایی تەیف سامی بەنوسراوی ژمارە (١٦/٢/٨١١٧) لە ٤/٩/٢٠٢٤ هەنگاوە کرداریەکانی توطين لەڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە بە ماستەر کارد ڕادەگەیەنێت.

وێنەیەکی گرێبەستی توطينەکەو خزمەتگوزاریەکانی بانکی رافیدەین دەخه‌ینه‌ ڕوو.

کامەران کەریم