گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی ساز دا بۆ سەر شاخی میراجی
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە سەر بانگهێشتی گرووپی بەهار و بە بەشداری چەن گرووپی دیکە گەشتێکی ساز دا بۆ سەر شاخی میراجی
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: لە سەر بانگێشتنامەی گرووپی شاخەوانی بەهار، بە هاوڕێیەتی چەندان گروپی تری شاخەوانی لە کوردستانی باشور ،
ئەندامی بە توانا و بە ئەزمونی گروپی شاخەوانی پایتەخت یوسف کڕکۆ بەژداری گەشتەکەی کرد.
بەشی راگەیاندن زیاتر وتیشی: گەشتەکە بۆ گوندی سەردۆش و شاخی میراجی کە بەرزییەکەی ٢١٢٤ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریا و دەڕوانێتە سەر دەریاچەی زرێبار کە سروشتێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە
بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم پایتەختیەکان دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی گەشت و ئەندامی خۆشەویستمان یوسف کڕکۆ دەکەین ، کە گەشتەکەی بە سەرکەوتووی و بە سەلامەتی ئەنجامدا.
تێبينيێك بنێرە: