پزیشکیان؛ رێز لە فیداکاری و گەورەیی سەرۆک مام جەلال دەگرین

(0) / / کردستان / زایەڵە پزیشکیان کوردستان


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا، یاداشتێکی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین".

لە یاداشتەکەدا ئەوەشی نووسیوە، "رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین".

کامەران کەریم