کۆمسیۆن لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زانیاری دەخاتەروو

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆن هەڵبژاردن کوردستان پەرلەمان


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند "بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری یاسا و ڕێكخستنە گشتییەكان ئازادە، ئەوەیش بەگوێرەی یاسا، كۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد "وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان خەریكە تەواو دەبێت، بەڵام  وردبینی تەواوی کاندیدەکان تەواو نەكرێت، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناكات".

ئەوەشخراوتەڕوو "هەر كەس و لایەنێك پێشێلكاری بكات، سزا دەدرێت و لیژنەیەكی تایبەتیش بۆ ئەو مەبەستە پیكهێنراوە، سزاكانیش بەشێكی ماددین تەنانەت تا دوورخستنەوەی كاندیدیش لەهەڵبژاردن دەگرێتەوە".

کامەران کەریم