زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 8 و 9ی فەرمانبەرانی ھەرێم بەیەکەوە ئاشکرا دەکرێت
(0) /
زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەی وەزیفيیان بۆ وەزارەتی دارایي فیدڕاڵ بنێرێت. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، لیستەکە بنێردرێت دوو مووچە رەوانە دەکرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عیراق راگەیاند: "بە ناردنی لیستی نوێی راستکراوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفییان، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9 پێکەوە دەنێرێت".
جەمال کۆچەر، گوتی، "ناردنی ئەو لیستە راستکراوەیە بە ژمارە وەزیفییەکانەوە؛ کێشەکان چارەسەر دەکات و وادەکات ئاستەنگەکانی رابردووی بەردەم ناردنی مووچە دووبارە نەبنەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق لەبری مووچەی مانگی 7، مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 7ـی پێ دابەشکرد.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: