کاریگەریی گەورەی سەردانەکەی پزیشکیان لەسەر پێوەندییەکانی هەرێم و بەغدا

(0) / / گفتگو / زایەڵە پزیشکیان هەولێر بەغدا فەرهاد تۆفیق


Sep 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی سۆسیالیت دیموکرات ڕایگەیاند:سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆعێراق و هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی هەیە

لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە د، فرهاد تۆفیق وتەبێژو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆعێراق و هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی هەیە، دەکرێ لەکۆمەڵێ ڕەهەندەوە قسەی لەسەر بکرێ، لەسەر ڕەهەندی نێودەوڵەتیەوە ئێران جۆرێک لەخۆڕێکخستنەوەو دوبارە توندوتۆڵ کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ناوچەکە ڕێک بخاتەوە، بەتایبەتی هیج کەلێنێک نەهێڵێتەوە تاوەکو لەڕێگەی ئەو کەلێنەوە بێتە دەرچەیەک بۆ ڵێدان لەبەرژەوەندیەکانی ئێران.

د،فرهاد تۆفیق وتیشی، لە ڕوانگەی ناوخۆیشەوە بۆئێمە وەک هەرێمی کوردستان گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە هەمووی لایەک ئەزانین کە هەژمونی ئێران لەعێراقدا هەژمونێکی باڵایە.

باسی لەوەشکرد، سەردانی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو پەیوەندیەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵ هەیە، چاوەڕوان دەکرێ ئەوکێشەو گرفتانە تاڕادەیەکی باش چارەسەر بکرێن، وەک چۆن لەسەردانی سەرۆکی هەرێم بۆئێران بەشێکی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد بەرەو پێشەوە چوو، ئەم سەردانەی پزیشکیانیش کاریگەری گەورەو باشتری دەبێ لەسەر ئەو پەیوەندیانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.

کامەران کەریم