کاردانەوەی ڕۆناڵدۆ، بەرانبەر  دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەی نەسر و  دامەزراندنی پیۆلی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ڕۆناڵدۆ تۆپی پێ


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:


زایەڵە ـــ  کاپتنی پورتوگالی یانەی نەسری سعودیە دژی دوورخستنەوەی لویس کاسترۆ و جێگرتنەوەی بە ستیفانۆ پیۆلی کاردانەوی پیشان داوە.

 ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە لە یاریی ئەلکلاسیکۆی سعودیە هەڵبژاردەی نەسری ڕیاز لە جدە ڕووبەڕووی یانەی ئەهلی دەبێتەوە و هەندێک لە میدیاکانی سعودیە ڕایانگەیاندووە کە دوای ئەو یارییە لویس کاسترۆی پورتوگالی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی نەسر دووردەخرێتەوە.

ڕۆژنامەی ئەلیەومی سعودی ڕایگەیاند،  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی نەسر له بارودۆخی ئێستادا دژی دوورخستنەوەی لویس کاسترۆیه و گۆڕینی ڕاهێنەری یانەکەی  به چارەسەری یانەکەی نازانێت.

بێگومان یانەی نەسر له یاری خولی نایابی ئاسیا بەرانبەر یانەی ئەلشەرتەی عێراقی ناوی لویس کاسترۆی وەک ڕاهێنەری خوەی  پێشکەش بە کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ کردووه.

لەگەڵ ئەوەشدا فێرناندۆ هیرۆ و دوو بەرپرسی باڵای نەسر ڕێککەوتوون لەسەر دوورخستنەوەی لویس کاسترۆ لە ڕاهێنەری یانەکە لە ماوەی هەفتە یان دوو هەفتەی داهاتوودا.

 کەژال حەمیدی