بانگهێشتنامەی فەرمی لیژنەی شاخەوانی شاری سەقز بۆ تۆڕی شاخەوانی کوردستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باشور ڕۆژهەڵات شاخەوانی


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  تیمێکی بەردەوان لە هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن بەرەو کوردستانی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی بەردەوانی لە شاری سەقز. 

بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان: تیمێکی 3 کەسی کە پێکهاتبون لە، خالید کۆتەڵی, بەرپرسی بەشی تەکنیکی تۆڕی شاخەوانی کوردستان, ئاریا خانەبەگی, بەردەوانی بەتوانای شاری سلێمانی و ئەندامی 
گرووپی شاخەوانی ئاسۆس و مامۆستا ئاریان مەریوان, راهێنەری بەردەوانی ناوهۆڵ بەشداریانکرد لە فێستیڤاڵی بەردەوانی لە شاری سەقز, فێستیڤاڵەکە دوو رۆژی خایاند و ژمارەی بەردەوانان 150 کەس بوون. 

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: لە میانی بەڕێوەچوونی بەرنامەکەدا چاومانکەوت بە چەندین بەردەوانی بەتوانای وڵاتی ئێران, تیمی بەشداربوو توانیان سوود لە زانست و زانیاریەکانیان وەربگرن وێڕای چەندین نمایش و سەرکەوتن بەسەر دیوارەکاندا بە جیاوازی ئاستی سەختی و قورسی. 

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: سوودی ئەم جۆرە کار و چالاکیانە بریتین لە زیادبوونی زانست و زانیاری و ئەزموونی نوێی کارکردن و ناسینی چەندین کەسی بەتوانای بوارەکە کە بێگومان بۆ ئێمەی شاخەوانان و بەردەوانانی باشوور زۆر پێویستن. 

تۆڕی شاخەوانی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ لیژنەی شاخەوانی شاری سەقز و هەموو بەشداربووانی فێستیڤاڵ هەیە.