گرووپی شاخەوانی ژیلوان لە یەک ڕۆژدا دوو سەرکەفتن تۆمار دەکات
(0) /
زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی ژیلوان بە بەشداری چەندین ئەندامی چالاکی گرووپ لە یەک ڕۆژدا دوو سەرکەفتن بە سەر دوو لووتکەدا تۆمار دەکات.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپ: گەشتی ئەمجارەمان ڕۆژی هەینی بۆ شاخی داستانی شۆڕش، شاخی دابان و دواتریش بەرەو لووتكەی دووەم كە لووتكە شاخی كانی زی بوو ئەنجام درا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: گەشتەکەمان بە ڕێبەری مامۆستا نەسرەدین ئەنجام درا کە زۆر دەست خۆشی لێدەکەین و هیوای سڵامەتیمان هەیە بۆی، لەگەڵ ڕێزی گروپی ژیلوان.
تێبينيێك بنێرە: