پاڵەوانێتی ڤۆشۆی ئاسیا؛ ئەسەدیان مەدالیای بۆڕۆنزی دەست کەوت
(0) /
زایەڵە ـــ هێلیا ئەسەدیان نوێنەری لقی وەرزشی تالۆی خانمانی وڵاتی ئێران، لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، مەدالیای بۆڕۆنزی دەست کەوت.
لە ڕۆژی دووهەمی کێبەرکێیەکانی لقی تالۆی پێشبڕکێیەکانی ڤۆشۆی پاڵەوانێتی ئاسیا کە بە شێوازی فەرمی لە شاری ماکائو دەستیپێکرد، هێلیا ئەسەدیان خانمە وەرزشوانی نوێنەری ئێران لە فۆرمی "نن دائو" لەگەڵ ڕکابەرەکانی خۆی ڕووبەڕوو بوویەوە..
هێلیا ئەسەدیان لەو فۆرمەدا بە تۆمارکردنی 9.676 سەرپشک وێڕای جێگیر بوون لە پلەی سێهەمدا، مەدالیای بۆڕۆنزیشی دەست کەوت. وەرزشوانی خەڵکی مالێزیا و ئۆزبکستان بە ڕیزەوە بە تۆمارکردنی 9.693 و 9.690 بە ڕیزەوە پلەی دووهەم و سێهەمیان بەدەست هێنا.
پێشتریش زەهرا کیایی نوێنەری وڵاتی ئێران، لە فۆرمی "جین شۆ" دا پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: