شاندێکى دیکەی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن
(0) /
زایەڵە - وەفدێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ قسەکردن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دوبارە ھەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی ھەرێم دەکەن.
وەفدەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق بەسەرۆکایەتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراقە و بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن
پرسی سەرەکی سەردانەکەش، قسەکردنە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیەوە.
ئەوەش لە کاتێکدا رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ھەولێر و بەغداد ئیرادەی بەھێزیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ھەبێت و وڵاتەکەشی ئامادەیە نێوەندگیری ھەولێر و بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: