لیستی ناوی وانەبیژان کۆتایی هات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت
(0) /
زایەڵە - عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند : دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد لەماوەی ٣٠ رۆژ لیستەکەیان ئامادەبکرێت ، دوێنێ شەو دوای ١٨ ڕۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن.
دوای تەواوبوونی وردبینی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت .
پرۆسەی وردبینی چەند قۆناغێک بوو، پرۆسەی وربینیکردن چۆن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی هەڵە ڕوونەدات:
١- سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نیردرا و ماوەی ٧ رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان .
٢- پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت تا ١٢ ی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.
٣- پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبوو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی وژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا بۆ وەزارەت .
دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ چێکی بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نیە و هەر تێبینیەکیان هەبووبێت لەسەر هەڵەی داتا لەسەر پێشنیار و نوسینی نوسراوی ئەوان راستکردنەوەی بۆ کرا ، بە مۆر و واژۆی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نیە .
٤- دوێنێ شەو هەموو داتاکان لە سیستم چێککرانەوە و تا کارەکان تەواو کران و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دوشەممە لیستەکە بەدەستی دەبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەستپێکردنی ڕێککارەکان.
هاوکات جەژا شێخانی نوێنەری
مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئاگاداری موبایلەکانتان بن هەر وانەبێژێک زانیارەکانی هەڵەبێت لە سیستەمی ئی پەروەردە ئەمرۆ بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە هەڵەکان راست بکەنەوە ، ئەم فۆڕمە وەکو خۆی پڕ بکەنەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: