سبەینێ دادگای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە
(0) /
عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنوری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ جوتیارانی کورد.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ یەکشەممە دادگاکە دوو سکاڵا تاوتوێ دەکات کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: