هاوردەکردنی مریشک سنوورداردەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک کوردستان ئابووری


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سائیر حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند "رێگە بە هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوە نادرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتمان هاوردەکردنی مریشکی زیندوو سنووردار دەکات بەوپێیەی هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوەی عێراق رێگەپێدراو نییە، بەڵام هاوردەکردنی مریشکی بەستوو دوای پەسەندکردنی رێگەپێدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر لە هەرێمەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە رێگەپێدراوە، بەمەرجێک کێڵگە یان پڕۆژەکە پشکنین و بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەری بۆکرابێت، بەڵام هاوردەکردنی گۆشتی مریشک رێگەپێدراو نییە".

باسی لەوەشکرد "هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمەوە بەو مەرجەی کە کێڵگەکان بە رەسمی مۆڵەتیان هەبێت و لەلایەن بەشی ڤێتێرنەرییەوە بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەرییان بۆ دابینکرابێت رێگەپێدراوە".

کامەران کەریم