وادەی دابەشكردنی دوو مووچە لە هەرێم راگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان هەرێم


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستەكان بەتەواوی دەبەین و ئەو مووچانەی مانگی حەوت كە بڕدراون دەگەڕێندرێنەوە و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت و بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ خۆمان دەبەین و بەپێی رێككەوتنەكان دوای دوو هەفتە مووچەی مانگی نۆ دەنێردرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی كە هەبوون سەبارەت بە ناوی لێكچوو و ئەوانەشی بایۆمەترییان نەبووە چارەسەردەكرێن و بۆ بابەتی مووچەخۆرانی ناوچە دابڕێندراوەكان میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان دانراوە و هەفتەی داهاتووش وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و تەواوی لیستەكان لەگەڵ خۆمان دەبەینە بەغداد و ئەو مووچانەی لە مانگی حەوت بڕدراون دەگەڕێندرێنەوە بەوەش مووچەی مانگی هەشت زامندەكرێت و دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند، بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ خۆمان دەبەینە بەغداد و دوای ئەوەش لە دوای دوو هەفتەی دیكە مووچەی مانگی نۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت".

کامەران کەریم