دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی  بۆردومانكردنی كەمپی مەخمور نەداوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەخمور کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەر لەبەیانی ئەمڕۆ كەمپی مەخمور لەلایەن توركیاوە بۆردومانكرا.

 تائێستا زیانەكانی بۆردومانەکە نەزانراوە و دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە .

پێشتر چەندین جار کەمپی مەخمور لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە و بەھۆیەوە چەند پەنابەرێک گیانیانلەدەستداوە و بریندار بوون.

کەمپی مەخموور تایبەتە بە هاووڵاتیانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە.

کامەران کەریم