لەربارەی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دڵنیایی دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کەمپی مەخمور کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە نەبوونی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بڵاودەکرێنەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی زامن نەبوونی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن و وەزارەتی دارایی هیچ کێشەیەکی لە دابینکردنی مووچەدا نییە، تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش دابەزێت، چونکە پێشتر مووچە زامنکراوە و حکومەتیش یەدەگێکی زۆری نەختینەی لەبەردەستدایە و دەتوانیت لە کاتی نائاساییدا سوودی لێ ببینێت.
پەرلەمانتارەکە جەختیشکردەوە کە نەک تەنها مووچەی ئەمساڵ، بەڵکو مووچەی ساڵی داهاتووش بە تەواوی زامنکراوە.
جەمال کۆچەر ڕاشیگەیاند، حکومەت پلانێکی بۆ زیادکردنی سەرچاوە داراییەکان داناوە و ئەوەش تواناکانی لە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر فەرمانبەران زیاتر دەکات.

پەرلەمانتارەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەکەیان فشار دەخاتە سەر وەزارەتەکان بۆ ئەوەی کارەکانیان باشتر بکەن و داهاتیان زیاتر بکەن، بە جۆرێک کە ڕۆڵی لە بەدیهێنانی سەقامگیریی زیاتری ئابووریدا هەبێت.

کامەران کەریم