مامۆستایانی وانەبێژ کران بە گرێبەست
(0) /
زایەڵە - کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: لە 1ی 9ی 2024 یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ئەیلوولەوە دەبێت، واتا لە مانگی نۆوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە .
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، له دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئیمزا لەسەر ناو و لیستی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست .
لە ئەمڕۆوە لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: