شەپۆلێکی خوڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆڵبارین کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسى هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە،ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

 سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

 بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٦ پلە دەبێت.

کامەران کەریم