پاشا گەڕایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە پاشا وەرزش لیونێل مێسی


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی 8 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان، "گەڕانەوەی زێڕینی" هەبوو بۆ گۆڕەپانی یاری.

تۆمار کردنی 2 گوڵ و یەک پاسی گوڵ بەرهەمی زێڕینی لیۆنێل مێسی، پاڵەوانی موندیال بۆ گۆڕەپانی یاری تۆپی پێ بوو، پاش 2 مانگ دوورکەوتنەوە لە یاری کردن.

لیونێل مێسی بە ئامارێکی سەرسووڕهێنەر لە پێکهاتەی تیپی ئینتر مەیامەی وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی لیگی ئەمریکا دەست نیشان کرا.

تیپی ئینتر مەیامەی بەرەبەیانی ئەوڕۆ یەکشەم لەگەڵ تیپی فیلادێلفیا ڕووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی  3 بەر 1 بوو بە براوەی یارییەکە.

ڕۆژنامەی ئۆڵی ئەرجەنتین بە سەردێڕی "پاشا گەڕایەوە" ستایشی کاپتنی تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی سەرسووڕهێنەری دوای چەند مانگ دوور کەوتنەوەی لە یاری کرد.

بە گوێرەی ESPN، لیونێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی بردەوە لە یاری ئەمڕۆی بەرانبەر بە تیپی فیلادلفیا.

کەژاڵ حەمیدی