ڕوئینگی خوار 23 ساڵی ئاسیا؛ فاتمە موجەلەل پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان فاتمە موجەلەل


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  فاتمە موجەلەل خانمە وەرزشوانی ئێرانی، سێهەمین مەدالیای زێڕ و چوارمین مەدالیای خۆی بۆ ئێران لە کێبەرکێیەکانی ڕوئینگی تاکە کەسی تەمەن خوار 23 ساڵی ئاسیا، بەدەست هێنا.

بە هۆی بە دەست هێنانی مەدالیای زێڕ لە روئینگی تاکەکەسی تەمەن خوار 23ساڵی ئاسیا لە لایەن فاتمە موجەلەل خانمە وەرزشوانی ئێرانی کۆی مەدالیای ناوبراو بۆ 4 مەدالیا، بەرز بوویەوە.

فاتمە موجەلەل وەکوو دواین نوێنەری ئێران لەو کێبەرکێیانەدا دەهاتە ئەژمار و لە بەشی کۆتایی ڕوئینگی تاکەکەسی تەمەن خوار 23 ساڵی خانمان لەگەڵ ڕکابەرەکانی خەڵکی چین تایپە، چین، ئوزبەکستان، ڤیتنام و هۆنگ هۆنگ کەوتە کێبەرکێ و لە کۆتایدا بە تۆمار کردنی کاتی 7:57.20 خولەک لەسەر پلەی یەکەم ڕاوەستا و مەدالیای زێڕی بردەوە. لەو کێبەرکێیانەدا وەرزشوانانی خەڵکی چین و چین تایپە بە ڕیزەو پلەی دووهەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی