چوار ئەندامی کارای کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان و گەشتێک بۆ سەر سێ لووتکە لە یەک ڕۆژدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە ـــ چوار ئەندامی چالاکی گرووپی شاخەوانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان گەشتێک یەک ڕۆژی سازدا بۆ سەر هەر سێ لووتکەکەی شاخی پیرەمەگروونی سەرکەش.

 دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان گەشتێکی یەک ڕۆژەیان بۆ شاخی پیرەمەگروون بۆ هەرسێ لووتکەی :
‏P1 (پیرەمەگروون) بەبەرزی 2,611م 
‏P2 (گەڕی کڵاو) بە بەرزی 2,568 م 
‏P3  (ڕزەلۆکان) بە بەرزی 2,552م
بەسەرکەوتوویی ئەنجام دا.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی:  بەناوی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکەمان هیوای لەش ساغی و بەردوامبوونیان بۆ دەخوازین ئومێدەوارین سەرکەوتن هەمیشە ڕێگایان بێت.