ڕۆناڵدۆ دۆخی تەندروستی تێک چووە و نایاتە بەغداد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بڕیار وابوو ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی یانەی نەسر، یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگاتە بەغداد، بەڵام ئیستا وا دەڵێن کە بە هۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە گەشتەکەی هەڵوەشایەوە.

یانەی نەسری سعودی لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی یانەکەمان دۆخی تەندروستیی تێکچووە و تووشی پەتای ڤایرۆسی بووە.
ئاشکراشیکرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە پێویستە پشوو وەربگرێت و ناتوانێت بەشداریی گەشتی تیمەکەی بۆ عێراق بکات.