درۆی سعودیە سەبارەت بە نەخۆشییەکەی ڕۆناڵدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان ڕۆناڵدۆ


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەندامێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەڵێت هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو وڵاتە نەخۆشی نییه.

 مەحمود ئەبووئەلتەمان  ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی ئەستێره پرتوگالی بۆ ئەو وڵاته گوتی " ترسی ئەمنی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ عێراق بووه "
هەڵگری 5 تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان کە یەک ملیار هەواداری هەیە، بەناوبانگترین کەسە لە جیهاندا.
بڕیاره ئەمڕۆ یانەی ئەلنەسری سعودیه له یەکەم یارییدا و له لیگی نایابەکان ڕووبه رووی یانەی ئەلشرتەی عێراقی ببێتەوه.

عێراق له مانگی ڕابردووەوه خۆی ئاماده دەکات بۆ میوانداریکردنی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر بەڵام ئەمڕۆ یانەی سعودیه به شێوەیەکی سەرچاوه به هۆی تووشبوونی ڕۆناڵدۆ به نەخۆشییەوە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی ڕۆناڵدۆی بۆ ئەو وڵاته ڕاگەیاند.
سه رۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گلەیی لەوە کرد که لەگەڵ یانەی نەسر گەیشتوونه ڕێکەوتن لەمەڕ سەفەری ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو وڵاته و به لێدوانەکەی یانەی سعودیه سەرسام بووە.
ئەو ئەندامەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێیوایه وڵاتەکەی یەکێکه له پارێزراوترین وڵاتەکان له بارودۆخی ئێستادا و نیگەرانی عەرەبستانی سعودیه بە جێی نییه.

کەژاڵ حەمیدی