پاڵەوانێتی ڤۆشوی ئاسیا؛ ئێران پلەی جێگری پاڵەوانێتی بە تۆمارکردنی 15 مەدالیا بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڤۆشوی ئاسیا


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە کۆتایی دەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی ڤۆشۆی ئاسیا، نوێنەرانی وڵاتی ئێران بە بردنەوەی 15 مەدالیا پلەی جێگری پاڵەوانێتی ئاسیایان بەدەست هێنا.

ڕۆژی کۆتایی دەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی ڤۆشۆی پاڵەوانێتی ئاسیا، بە بەڕێوەچوونی دیدارەکانی فیناڵی بەشە جیاوازەکانی لقی ماکائوی پیاوان کۆتایی پێهات و نوێنەرانی وڵاتی ئێران، بە بردنەوەی 3 مەدالیای زێڕ و یەک مەدالیای زێو و سەرجەم بە بردنەوەی 7 مەدالیای زێڕ، 3 مەدالیای زێو و 5 مەدالیای بۆڕۆنز و کە کۆی مەدالیای گەیشتە 15، لەسەر پلەی دووهەم و جێگری پاڵەوانێتی ڕاوەستا.

لەو خولە لە پێشبڕکێیەکان کە بە ئامادەبوونی 247 وەرزشوان لە 23 وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو، تیمی چین بە بردنەوەی 18 مەدالیای زێڕ و 3 بۆڕۆنز پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێنا و مالێزیا بە بردنەوەی 3 مەدالیای زێڕ و 4 زێو و 3 بۆڕۆنز پاش تیمی وڵاتی ئێران لەسەر پلەی سێهەم ڕاوەستا.

کەژاڵ حەمیدی