حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە
(0) /
زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت کە چاوەڕێ دەکرا.
بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاودەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ هێز و لایەنێکی دیاریکراو.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: