گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی
(0) /
زایەڵە - کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەناوچەکانى باشوورى هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: