پەروەردەی عێراق داوای گواستنەوەی میلاکی ژمارەیەک مامۆستای هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا هەرێم


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی خزمەتی ژمارەیەک مامۆستا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق بدات، چونکە ئەو کەسانە بەهۆی گواستنەوەی ماڵ یان هاوژینیانەوە دەیانەوێت دەوامەکەیان بگوازنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە واژۆی ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردە، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و تێیدا داوا دەکات رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی خزمەتی ژمارەیەک مامۆستا بدات کە داوای گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق کردووە.

کامەران کەریم