کۆچ و کۆچبەرانی عیراق: نزیکەی ١٥ھەزار ئاوارەی عیراقی لە کەمپی ھۆل نیشتەجێن

(0) / / عراق / زایەڵە کۆچ و کۆچبەران کەمپ ئاوارە کوردستان داعش تیرۆر


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، ٥٤ ھەزار ئاوارە لە کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان ھەن کە نزیکەی ١٥ ھەزاریان عیراقین.

کەریم نوری راوێژکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی ٥٤ ھەزار ئاوارە لە نەتەوە جیاوازەکان لە کەمپی ھۆلدا نیشتەجێن، لەنێویاندا نزیکەی ١٥ ھەزار عێراقی ھەن کە بەھۆی شەڕ لە ناوچەکانی باغوز و دیرزوور ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عیراق لەئێستادا دەستیکردووە بە پڕۆسەی گێڕانەوەی ئەو ئاوارانە و تائێستا لە کۆی ٢٠ ھەزار ئاوارەی عیراقی زیاتر لە چوار ھەزاریان گێڕاونەتەوە کە ھیچ پێشێلکارییەکی ئەمنییان لە ناوچەکانیان تۆمارنەکردووە، وتیشی، لەئێستادا نزیکەی ١٥ ھەزار ئاوارەی عیراقی لەو کەمپەدا ماونەتەوە.

کامەران کەریم