لە بارەی باگەشەی هەلبژاردنەوە داوایەك ئاراستەی كۆمسیۆن ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆن هەڵبژاردن


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات، لافیتە و نوسینەكان لەسەر قوماش و كاغەزبن، نەك لەسەر فلێكس و نایلۆن و پاركە گشتیەكان و باخچەی كۆڵانەكان نەكرێن بە شوێنی بانگەشە، بۆئەوەی ژینگە پیس نەكەن.

نوسینگەی عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەوە بەنوسراوێكی فەرمی كە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ناردوە و داوا دەكات، كاندیدە سەربەخۆكان و لایەنە سیاسیەكان لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، پابەندی رێنماییەكانی پاراستنی ژینگە بن.

باسی لەوەش كردووە ڕێنماییەكانی ئەوان بۆ پاراستنی ژینگە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بریتیە لەوەی كە لافیتە و نوسینەكان لەسەر قوماش و كاغەزبن، نەك لەسەر فلێكس و نایلۆن.

ئاماژەی بەوەشكردوە،پێویستە پۆستەرەكان بە تێپ جێگیربكرێن، نەك بەسیكۆتین، بزماریش بەكارنەهێرێت بۆ جێگركردنیان لەسەر درەختەكان و بەلافیتە دانەپۆشرێن".

ئەوەشی خستەڕو، داوا دەكەن پاركە گشتیەكان و باخچەی ناو گەڕەكەكان بەكارنەهێنرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

کامەران کەریم