گەشتی تایبەتی تەنگەبەری تونی بابە عەمرە لە لایەن گرووپی شاخەوانی مەقان
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان لە درێژەی چالاکی شاخەوانی خۆیدا گەشتێکی تایبەتی سازدا بۆ تونی بابە عەمرە
دەستەی پەیوەندی وڕاگەیاندنی گرووپی: ئەم هەفتەیە گروپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی تایبەتی کرد بۆ تەنگەبەری تونی بابە عەمرە کە
سەرپەرشتیاری گەشتەکە بەڕێز کاکە هاوڕێ بوو کاتێکی خۆشمان بەسەرد سوپاس بۆ خوا بە سەلامەتی گەڕاینەوە خاڵی دەسپێک.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: هاوڕێیان لەچەند سەرچاوەیەکەوە هەوڵماندا هەندێ زانیاری لەسەر تونەکە بۆ ئێوە بنوسم چونکە بەڕاستی چیرۆکی زۆری لەبارەوە وتراوە و باس کراوە،
تەنگەبەری تونی بابا عمرە
مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3 تا 5 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
ئەم تونە دەکەوێتە باشوری قەزای دەربەندیخان، ٦٦ کم باشوری سلێمانی و ٨کم باشوری دەربەندیخان لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان ـ کەلار ، لەنێوان گوندی پونگڵەو پساکان ،
وە بەرزیەکەی لەهەندێک شوێن دەکاتە ٦۰۰ م
پێکهاتەکەشی بەردی گەورە و چەوە ،
سەرەتاکەی فراوانە بەجۆرێک زیاتر لە 3 بۆ 5 کەسیش باپانایی دەتوانن بەیەکەوە بڕۆن.
بەڵام شوێنی واهەیە 1 کەسیش بەزەحمەت دەتوانێ پێیدا بڕوات
ناوچەیەکی گرنگی جیۆلۆجیە
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: ناوبەناو چەندین تاڤگەی تێدایە و ناوچەی شارستانێتی دێرینی تێدابەدی دەکرێت ،
تەنگەبەری تونی بابە عمرە چەندین ئەفسانەی سەیرو سەمەرە و تەنانەت ترسناکیشی لێدەگێڕدرێتەوە ،
سەردەمانی زوو واناسراوە هەرکەسێک بچێتە ناو ئەم تونە ناگەڕێتەوە بۆیە لەکوردەواری خۆماندا کەسێک دوعای خراپی لەکەسێک کردبێت پێی وتوە
بەتونی بابا چی
یان ئاوی ئاموون و تونی بابا بچی
ئاوی ئاموون دەکەوێتە نێوان تورکمانستان و خۆراسانەوە ، واتە ئاوی ئاموون ڕات ماڵێت و بداتە تونی بابا و نەگەڕێیتەوە
ئەفسانەی دێوەکەش هەیە کە دەڵێت
( تونی بابا نەوەو نۆدەرە نەمدیوە ئادەم بە ۲ سەرە )
تێبينيێك بنێرە: