دوو گەراجی نایاسایی له‌ كه‌ركوك داخران

(0) / / کردستان / زایەڵە گەراج کوردستان کەرکوک


8 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری کەرکووک سەردانی بازگەی چیمەنی کرد و بڕیاریدا بە لابردنی ئەو کەرەڤانانەی کە بە نایاسایی پارە لە شۆفێران وەردەگرن.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بە مەبەستی داخستنی ئەو کەرەڤانانەی بە نایاسایی پارە لە شۆفێران وەردەگرن سەردانی بازگەی چیمەنی کرد.

لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ بازگەی چیمەن ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بڕیاری داخستنی دوو شوێنی دا کە بە شێوەی نایاسایی پارەیان لە شۆفێران وەردەگرت و وتی: ئەو فیلمەی لە ماوەی ڕابردوو هەبوو تەواو بوو.

ئەو دوو شوێنەی داخران لە شێوەی گەراجدا بوون، کە ڕۆژانە لەگەڵ چوونە ناوەوەی هەر بارهەڵگرێک بۆ شارەکە بڕی ٥٠٠٠ هەزاریان لە شۆفێران وەردەگرت بەبێ ئەوەی هیچ ڕێپێدانێکیان هەبێت بۆ ئەو کارە.

کامەران کەریم