ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ سبەی باران لە ناوچە جیاوازەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە دابارینی نمەبارانی کەم کەم و هەندێکجار بۆ تاوەبارانی لاواز دەگۆڕێت بەتایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ .
سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و لە کاتەکانی بەیانی نمەباران لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەریی بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری بە لاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە .
سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکان و بادینان بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: