سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی:خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شارەوانی


6 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ''لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەسوود وەرگرتن لە كەشوهەوا و هەوڵدان بۆ تەواوكردنی پلانەكانی ئەمساڵ، خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە''.

ئاماژە بەوەشکراوە، ''ئەمڕۆ هەینی بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەستاین بە بڕینی قیری شەقامی سەرەکیی بەردەم دادگای سلێمانی بە ئاڕاستەی رۆشتن بەرەو تاسڵوجە پاشان ئامادەکردنی بۆ قیرتاوکردن''.

دەشڵێت، ''رۆژی هەینی و شەممە بەهۆی پشووی فەرمانگە حکومییەکان شەقامە سەرەکییەکان هاتوچۆ تێیاندا کەمە و کارکردن نابێتە هۆکار بۆ ئاستەنگی هاتوچۆ بەتایبەت لە رۆژانی پشوودا بە مەبەستی دروستنەبوونی کێشەی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان''.

کامەران کەریم