پزیشکیان: هێزی بەرگریی ئێران وایکردوە هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێت هێرشبکاتەسەر خاکەکەی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیسرائیل مەسعود پزیشکیان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەکاتی بەڕێوەچونی  نمایشێکی سەربازیی لە تاران،بەبۆنەی تێپەڕبونی 44 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی جەنگی عێراق ـ ئێران،  سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند:"هێزی بەرگریی ئێران وایکردوە، هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێت هێرشبکاتەسەر خاکەکەی.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:" لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی، دەتوانین ڕوبەڕوی ئیسرائیل ببینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ هێزێک ناتوانێت هێرشبکاتەسەر ئێران."

پزیشکیان باسی لەوەشکرد:"بەهەموو جیهان دەڵێین، ئێمە جگەلەوەی دەتوانین بەرگریی لەخاکی وڵاتەکەمان بکەین، هاوکات لەڕێگەی یەکێتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه‌ دەتوانین بەرگریی لەئاسایشی ناوچەکە بکەین، هەر لەوڕێگەیەوە دەتوانین کۆتایی بەو خوێنڕێژییەی ئیسرائیل بهێنین