گەنجێکی خورماڵ مەدالیای بڕۆنزی پارا کاراتێی ئاسیا بەدەست دەهێنێت
(0) /
زایەڵە ـ بۆ یەکەمینجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گەنجێکی ناحیەی خورماڵ لە پاڵەوانێتیی پارا کاراتێی وڵاتانی ئاسیادا پلەی سێهەم بەدەست دەهێنێت.
موسلیم ئەکرەم، وەرزشەوانی کورد و یاریزانی پارا کاراتێی هەڵبژاردەی عێراق، لە پاڵەوانێتیی کاراتێی تایبەت بە وەرزشەوانانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، کە لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و پلەی سێهەم و مەدالیای بڕۆنزی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت.
ئەم وەرزشەوانە کوردە، دانیشتووی ناحیەی خورماڵە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا قاچی راستی لەدەستداوە، بەڵام ئەمە نەبووە رێگر لەبەردەم خەونەکانی، موسلیم بەردەوام بوو لەسەر وەرزشەکەی و توانیویەتی بەشداریی چەند پاڵەوانێتییەک بکات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: