عێراق دیپۆرتکردنی نزیكهی ٧٠پەنابەری بیانی راگەیاند
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق :لیژنەکانی بەشی کاروباری نشینگە توانیویانە لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەم ساڵەوە تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، 68 پەنابەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە."
هۆکاری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە سەرپێچیکردنی یاساکانی نیشتەجێبوون و مانەوەیان لە عێراقدا نایاسایی بووە ."
تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023، 286 هەزار و 480 پەنابەر لە عێراقدا تۆمارکراون کە 85٪ـیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
لەو ژمارەیەش 30٪ـیان لەنێو کەمپەکان و 70٪ـیان لەدەرەوەی کەمپەکان دا دەژین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: