لەم ھەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی سلێمانی دابەش دەکرێت
(0) /
زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە راگەیاند، لە کۆتایی ھەفتەی رابردوەوە لە دھۆک و ھەولێر دەستیان بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کردووە، لە سلێمانیش بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە نەتوانراوە دابەشبکرێت و لە ھەوڵی ئەوەدان کێشەکە چارەسەر بکەن، لەم ھەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکەن.
وتیشی، کێشەی نەناردنی پارەی جوتیارانی سلێمانی بەھۆی بوونی کێشەیەکی بانکییەوە بووە و ئامێرەکان چەکەکان ناخوێننەوە گرفتەکەش ھیچ پەیوەندیەکی بە کێشەی ئابووری و سیاسییەوە لە نێوان ھەرێم و بەغدادەوە نییە.
عیراق بڕی 685 ھەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ھەرێم وەرگرتووە، تائێستا بەغدا شەش جار پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە و دواینجاریش 150 ملیاری بۆ سلێمانی و ھەولێر و دھۆک تەرخانکرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: