سودانی  گەیشتە نیویۆرک

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی نیۆیۆرک نەتەوە یەکگرتووەکان


1 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایلە - بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە نیویۆرک.

 بە پێی راگەیەندراوی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە نیویۆرکی ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بڕیار وایە وتارێک پێشکەش بکات کە ئامانج لەو کۆبوونەوەیە زیادکردنی ھاریکاری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانە.

دەشڵێت، سودانی زنجیرە کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان ئەنجام دەدات و لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش کۆدەبێتەوە. 

 کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگ دەخایەنێت.

کامەران کەریم