ئەمڕۆ شاندێکی بەغدا دەگاتە هەولێر و سبەی شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر بەغدا کوردستان مووچە خانەنشینان


Sep 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، سبەی شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
 بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەی بەغدا لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی کە ماون، هەروەها بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
 
 هاوکات بە پێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ رۆژی دووشەممەش شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئۆمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتی ئاوات شێخ جەناب ، وەزیری دارایی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکەی دارایی، سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی مووچە کۆدەبنەوە.
 
 هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، بە میدیاکانی وتووە "لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی مەدەنی بە هاوتاکراوی لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی دیکە رەوانەی بەغدا کراوە."
 
لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولیش، ئاماژەی بەوەشکردووە "ناردنی دوو مووچە پێکەوە ئەستەمە و ئەگەر بنێردرێت، ئەوە دەکرێت لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت مووچەی مانگی نۆش رەوانە بکرێت."
 
کامەران کەریم