کۆمسیۆنی عێراق: هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشنەکراوە
(0) /
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەم چەند رۆژەدا کۆمیسیۆن کۆبێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە کاندیدەکان بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێکردووە، بەڵام هیچ هێڵێکی سووریان نەبەزاندووە، هەروەها هەندێک لە کاندیدەکانیش پێشینەی تاوانیان هەبووە دوورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل وتیشی، هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشنەکراوە.
روونیشکردەوە، کاغەزی دەنگدان بەهیچ جۆرێک ساختە ناکرێت و پسوڵە لاوەکییەکان لە ناوخۆی عێراق چاپ دەکرێت و پسوڵەکانی دیکەی دەنگدانیش لە دەرەوەی عێراق چاپ دەکرێن.
سەرۆکی تیمی میدیای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، هێڵی سوور بە کارهێنانی دارایی گشتیی هەرێمی کوردستانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنیش لەبارەی سەرچاوەکانی خەرجکردنی بانگەشە بەدواداچوون دەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: