پیولی بوو بە ڕاهێنەری ڕۆناڵدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ تیپی نەسر سعوودیە


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری پێشووی تیپی میلان، ڕاهێنەری تیپی نەسری سعوودیەی لە ئەستۆ گرت.

ئستفانۆ پیولی بە گرێبەستێکی 2.5 ساڵەوە و وەرگرتنی مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆیی ڕاهێنەری تیپی نەسری عەرەبستانی لە ئەستۆ گرت.

پیولی لەگەڵ تیپی میلان لە وەرزەکانی 2022 ــ 2021 دا پلەی پاڵەوانێتی دەستەی Aی ئیتالی بەدەست هێنا و وەرزی ڕابردوو لەو تیپە جوێ بوویەوە.
ناوبراو توانی پاش چەندین ساڵ تیپی میلان نزیک کاتەوە لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا.

پیولی پێش لە تیپی میلان، ڕاهێنەری تیپەکانی، فیورنتینا، ئینتر، لاتسیو و بولونیای ئیتالی لە ئەستۆ گرتبوو.

پاش یەکسانبوونی تیپی نەسر بەرانبەر بە تیپی ئەلشەرتەی عێراق، کاسترۆ لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

کەژاڵ حەمیدی