گواستنەوەی زەبلاحی سێربێستانی لە NBAیەوە بۆ تورکیا

(0) / / ورزش / زایەڵە تورکیا سێربێستان کوردستان وەرزش


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی سێربێستانی تیپی باسکەی هیوستون راکتس لە وەرزی داهاتوودا یاری بۆ لیگی تورکیا دەکات.

بوبان ماریانۆڤیچ یاریزانی سێربێستانی تیمی هیوستون راکتس پاش 9 وەرز یاریکردن بۆ NBA ، ئەوا وەرزی داهاتوو بۆ تیپی فەنەر باخچەی تورکیا یاری دەکات.

ماریا نوڤیچی تەمەن 36 ساڵ کە پیشینەی یاری بۆ تیپتکانی ئانتۆنیو دیترویت، کلیپرز، فیلادێلفیا و دالاسی هەیە لە وەرزی داهاتوودا یاری بۆ تیپی فەنەرباخچەی تورکیا دەکات. 

دەنێو گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە کە 224 سانتی مەتر بەرزی باڵایەتی خاڵێک بوونی هەیە کە ئەگەر بێتو پێشنیارێک لە لایەن NBA یەوە وەربگرێت دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا.


کەژاڵ حەمیدی