هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە بۆ خولی ٨٥ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغداد دەستی پێکرد

(0) / / عراق / زایەڵە چەکداری کۆلێژی ئەرکان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە:ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لیژنەی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە، بە سەرۆکایەتی لیوا حافز محمد علی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و ئەندامیەتی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆ ژمارەیەک ئەفسەر لە یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، بۆ وەرگرتن وخوێندنیان لەخولی ٨٥ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا.

لیژنەکە، ڕێکارەکانی وەرگرتن و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لەئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە خولی (٨٥)ی کۆلێژی ئەرکان لەبەغدا خستەڕوو، ئەم تاقیکردنەوەیە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی پسپۆر لەئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەشداربووان بۆ خوێندن لە کۆلێژی ناوبراو.

شایانی باسە بەشداریکردنی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ خوێندن لەکۆلێژی ئەرکانی بەغدا لەسەر بریار و ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بووە.

کامەران کەریم