یەکێتی مامۆستایان لەبارەی کێشەی مووچە هاتە دەنگ

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان مووچە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتی مامۆستایانی کوردستان:چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پێدانی بەشێوەیەكی مانگانە لەكاتی خۆی.

 بەزووترین كات پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

وێڕای پیرۆزباییمان لە مامۆستایانی وانەبێژ بە بۆنەی بوونیان بە مامۆستای گرێبەست، داواكارین كە بە یەكجاری و بە هەمیشەیی بكرێن.

 دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لەهەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە فەرمییەكان دەدرێت لێیەوە سوودمەند بن.

 گرنگە بە زووترین كات زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بكرێت و راستەوخۆ خزمەتگوزاری بۆیان بگەیێندرێت.

بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلوول یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی 2024 - 2025 دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم