زیاتر له‌ ٦٠٠دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا لە هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ پەیمانگا هەڵەبجە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە:بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 614 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا لە هەڵەبجە دادەمەزرێن و "11 هەزار و 137 کەس فۆڕمی دامەزراندیان پڕ کردووەتەوە."

 
شاهین رەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بڵاوی کردەوە،هەڵەبجە پێوستی بە زیاتر لە 7 هەزار و 200 دامەزراندنە. بەڵام 614 دادەمەزرێندرێن. ئەنجوومەنی راژە لینکێکیان دروستکرد، 11 هەزار و 137 کەس فۆڕمی دامەزراندیان پڕ کردەوە."

سەرەتا وا بڕیاربوو، ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە دەبێت لەدایکبووی 1988 بەرەو خوار بن. کۆمەڵێک لە خوێندکارانی دەرچووی دانەمەزراو داوایان کرد، تەمەنەکە دەستکاری بکرێت و تاوەکو لەدایکبووی 1982 بگرێتەوە.
 
"نووسراوێکمان بۆ ئەو کۆمەڵە خوێندکارە کرد بۆ دەستەی ئەنجوومەنی راژەی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوان بڕیاریاندا و تەمەنەکەیان بۆ کردن بە 1984 بەرەو خوار."

کامەران کەریم