لیستی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول گەیەندرایە بەغدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان حکومەتی هەرێم مووچە


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی: تیمی تەکنیکی وزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە کوبونەوەکانیان دەست پێکردووە لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە،  هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی هەشت بڕی 755 ملیار دیناریان لەبەردەستدایە، بەڵام بڕی 998 ملیار دیناریان بۆ مووچە پێویستە، هەربۆیە بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

کامەران کەریم